هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەڕلەمان

شەیری بکە لە:
هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەڕلەمان

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت، هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمشەوی پەڕلەمانی عێراق.

 

وێنە گەورەکە: دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ یەکلا نەبووەتەوە و دوای ئەنجامدانی دوو گەڕی دەنگدان، پەڕلەمانتاران چوونەتە پشوویەکی کاتییەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنەکەی ئەمشەو هەڵبگیرێت و تا ئێستا ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە.

 

زانیاری زیاتر: چەند جارێک زەنگی چوونە ژوورەوە لێدراوە و تاوەکو ئێستا 152 ئەندام چوونەتە ناو هوڵی دانیشتنەکە، بەڵام هیچ ئەندامێکی هاوپەیمانی تەقەدوومی لێ نییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گەڕی دووەمی دەنگداندا سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەست هێنا.

شەیری بکە لە: