نزیکەی 100 پەرلەمانتار داوا دەکەن دانیشتنی پەرلەمان دەست پێ بکاتەوە

شەیری بکە لە:
نزیکەی 100 پەرلەمانتار داوا دەکەن دانیشتنی پەرلەمان دەست پێ بکاتەوە

چەند پەرلەمانتارێک لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی پێشوو

ئاڤا نیوز

 

پەڕلەمانتارانی عێراق واژۆ کۆدەکەنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی دانیشتنی پەرلەمان و تائێستا نزیکەی 100 واژۆیان کۆ کردووەتەوە.

 

راگەیێنراوی فەرمی: دارا سێکانیانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ''بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق هەڵمەتێکیان دەست پێ کردووە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لە پێناو دەستپێکردنەوەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕلەمان."


 
لە لایەکی دیکەوە: بەشێکی دیکەی پەرلەمانتاران واژۆ کۆ دەکەنەوە بۆ دواخستنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار بەڕێوە چوو، هیچکام لە بەربژێران نەیانتوانی زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنن بۆیە دەبێت گەڕێکی دیکەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

 

شەیری بکە لە: