ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا

ئاڤا نیوز 

 

چوار بەربژێر کێبڕکێیان لەسەر شوێنگرتنەوەی حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و دواتر یەکێک لە بەربژێرەکان کشایەوە.

 

وێنە گەورەکە: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی نزیکەی 270 پەرلەمانتار دەستی پێ کردووە کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، پرسی سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان بەربژێرەکان یەکلابکاتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەتا چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کرد کە بریتی بوون لە سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار بوون، بەڵام دواتر تەڵاڵ زەوبەعی لە کێبڕکێکە کشایەوە و داوای کرد دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی بدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی تەقەدووم بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاندووە و زۆرینەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی لە مەشهەدانی دەکەن، و سێ لایەنەکەی دیکەی سوننە دەنگ بە سالم عیساوی دەدەن.

شەیری بکە لە: