دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد

شەیری بکە لە:
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد

ساتی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، چوار بەربژێر ڕکابەری لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن.

 
وێنە گەورەکە: بە بەشداریی 267 ئەندام لە هۆڵە گەورەکەی پەرلەمان، دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێرکرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردووە، سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵاڵ زوبعی و  عامر عەبدولجەبار، چانسی عیساوی و مەشهەدانی لەهەموویان زیاترە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننەیە، لایەنەکانیان دەنگیان بەسەر دوو بەربژێردا دابەشبوون، هاوپەیمانی تەقەدووم پشتیوانی مەشهەدانی دەکەن و سێ لایەنەکەی دیکە سوننە دەنگ بە عیساوی دەدەن.

شەیری بکە لە: