ئاڤا دیجیتاڵ
پلانێکی نهێنیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی سەربازی لە غەزە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچەکە و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر ئاشکرا دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: پلانێکی نهێنیی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرابووە، بەپێی پلانەکە نەتانیاهۆ دەیەوێت حکومەتێکی سەربازی لە کەرتی غەزە دابمەزرێنێت، کە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەبێت و دووربێت لە گرووپە چەكدارەكان لایەنگری ئێرانییەكان.
شێوازی جێبەجێکردن: ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست وردەکاری و ناوەڕۆکی پلانەکەی نەتانیاهۆ خستووەتەڕوو، بەپێی پلانەکە دامەزراندنی حکومەتە سەربازییەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت کە بریتین لە:-
قۆناغی یەکەم: دروستکردنی حکومەتێکی سەربازیی تۆکمەی ئیسرائیل لە غەزە لە ماوەی "قۆناغی گواستنەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی یارمەتییە مرۆییەکان".
قۆناغی دووەم: پێکهێنانی هاوپەیمانێتیێکی نێودەوڵەتیی عەرەبی لەگەڵ وڵاتانی سعودیە، میسر، مەغریب، ئیمارات، بەحرەین و وڵاتانی دیکە. ئەم هاوپەیمانێتییە بڕیارە بەشێک بێت لە ڕێککەوتنێکی فراوانتری ئاساییکردنەوەی ناوچەیی، کە پشتگیری لە دامەزراندنی "دەوڵەتی نوێی فەلەستین" بکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی پلانەکەی نەتانیاهۆ ئەو بەرپرسانەی کە دادەنرێن پەیوەندیان بە حەماسەوە نابێت، هەروەها ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیشەوە نابێت، ئیسرائیل مافی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە غەزە دەبێت، سنوورەكان بەدەست ئیسرائیلەوە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئیستا حەوت بیرۆكە بۆ پێكهێنانی دەوڵەتێكی نوێ لە كەرتی غەزە پێشكەش كراون، بەڵام ئیسرائیل و حەماس ڕەتیانکردووەتەوە، سەبارەت بەم بیرۆکەیە نەتەنیاهۆ پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکەی.
باکگراوند: لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل دروستبوو، زیاتر لە 26 هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 65 هەزار کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول