"وڵاتی ژنانی ژێر زەوی "خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت

شەیری بکە لە:
"وڵاتی ژنانی ژێر زەوی "خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت

پۆستەری فیلمەکە

ئاڤا نیوز


فیلمی دۆکێۆمێنتاری ' وڵاتی ژنانی ژێر زەوی ' لە بەرواری 15ی مانگی ئایار  لە شاری تۆرنی ئیتاڵیا نمایش کرا و خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکێۆمێنتاری  وەرگرت.


لێدوانی فەرمی: ڕێکەوت محەممەد دەرهێنەری فیلمەکە بە ئاڤانیوزی گوت: ساڵی 2023 ئەم فیلمە دۆکێۆمێنتارییەمان بەرهەم هێنا کە باس لە ژیانی پیاوێکی پیر دەکات، باسی لەوەش کرد لە ماوەی ڕابردوودا ئەم فیلمەمان بەشداری لە چەند فێستیڤاڵێکدا کردووە لە چەند وڵاتێک.


زانیاریی زیاتر: فیلمی دۆکیۆمێنتاری ' وڵاتی ژنانی ژێر زەوی ' لە نووسینی دیدار عومەرە و ڕێکەوت محەممەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و ئاوارە عومەر کاری وێنەگرتنی فیلمەکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئێستاش لە چەند فێستیڤاڵێکی دیکەی نێودەوڵەتی پاڵێوراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: