بۆچی وزەی هەرێمی كوردستان بەلای ئەمریكاوە گرنگە؟

شەیری بکە لە:
بۆچی وزەی هەرێمی كوردستان بەلای ئەمریكاوە گرنگە؟

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤانیوز 


وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان باس لە گرنگی و بایەخی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا دەکات، دەڵێت "جێفری پایت بە وێستگەکانی خورمەڵە و ماس گڵۆباڵ زۆر سەرسام بوو، بەتایبەت بەکارهێنانەوەی غاز و لەبری سوتاندنی"و جێفری گوتی "دەمانەوێ لە هەموو عێراق هەمان مۆدێل بەکاربێت".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 16-5-2024 جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە و دواتر سەردانی خورمەڵە و ماس گڵۆباڵی کرد.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی توانیویەتی بوونی خۆی بسەلمێنێت، پیشەسازییەکی دامەزراندووە کە کۆمپانیا ئەمریکی و ئەورووپییەکان ملیاران دۆلاریان تێدا خەرجکردووە. 


درێژەی ڕاپۆرت
پێش داخستنی بۆڕییەکانی نەوت بۆ ئەوروپا، هەرێمی کوردستان سەرچاوەی دابینکردنی نەوت بوو، هاوکات کاریگەری لەسەر کەمیشی لە بازاڕەکانیان هەبووە، ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت هەرێمی کوردستانێکی بەهێزە، لە ڕووی ئابووری و سیاسی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.


پسپۆڕێكی نەوت: زۆربەی تێڕوانینەکان بۆ هەرێمی کوردستانە نەک عێراق
شەهریار شێخلەر، پسپۆڕی بواری نەوت و وزە بە ئاڤا نیوزی گوت: سەڕای سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا و کۆمەڵێک ڕێککەوتن بۆ پەرەپێدانی گازی سرووشتی، هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە گەڕی تەواوکەری پێنج و شەشی نەوتی عێراق بەشدارییان نەکرد، زۆربەی تێڕوانینەکان بۆ هەرێمی کوردستانە نەک عێراق.

 

"لە دوای ساڵانی 2005 و 2006 وەبەرهێنانی لە بواری کارەبا و نەوت کردووە"
هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵانی 2005 و 2006 وەبەرهێنانی لە بواری کارەبا و نەوت کردووە، هاوکات لە ساڵی 2010 تا 2020 وەبەرهێنانی لە گازی سروشتی کردووە، چ بۆ ناوخۆ و دەرەوە، چ بۆ سەقامگیری ئابووری عێراق یارمەتیدەری بووە. شەهریار وای گوت.


توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە خورمەڵە 
توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە لەنێوان 500 بۆ 550 مێگاواتە، وێستگەی ماس گڵۆباڵ توانای بەرهەمهێنانی هەزار و 200 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەگەر هەموو وە‌حدەکانی کار بکات توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە هەزار و 500 مێگاوات.

 

لە وێستگەی خورمەڵە ئێستا 500 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە
بە گوتەی وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە ئێستا 500 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە، پێویستیان بە 900 بۆ هەزار ملیۆن پێ سێجای دیکە هەیە، تا توانای بەرهەمهێنان بگەیەنن بە هەزار مێگاوات کارەبا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ