جان دۆست: سنوورە دەستکردەکان وایان کردووە نووسەرانی کورد نەناسرێن

شەیری بکە لە:
جان دۆست: سنوورە دەستکردەکان وایان کردووە نووسەرانی کورد نەناسرێن

جان دۆست-وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

نووسەری كورد جان دۆست پێی وایە، سنوورە دەستکردەکان وایان کردووە نووسەرانی کورد نەناسرێن.


لێدوانی تایبەت: نووسەری کورد جان دۆست لە دیمانەیەکی تایبەتیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا گوتی: سنووری زمان و زاراوە و تەنانەت سنووری دەروونییش وای کردووە کە خەڵک ئاشنا نەبێت بە نووسەرانی هەریەک لە پارچەکانی کوردستان.


زانیاریی زیاتر: "بوونی میدیا و سۆشیاڵ میدیاکان وایان کردووە تا ڕادەیەک نووسەری پارچەکانی دیکەی کوردستان بناسین و بە کارەکانیان ئاشنا بین، بەڵام کاتی دەوێت تا دەگەین بەوەی خۆمان دەمانەوێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاراوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم بابەتە، چونکە زۆرکات خوێنەر خۆی ماندوو ناکات کتێبێک بخوێنێتەوە کە بە زاراوەی خۆی نەبێت. جان دۆست وای گوت. 


باگکراوند: نووسەر جان دۆست ساڵی 1965 لە کۆبانێ  لەدایک بووە، سەرەتای نووسینی بە هۆنراوە دەست پێ کردووە و خاوەنی چەندین ڕۆمانە وەک 'میرنامە، خوێن بەسەر منارەوە و مژاباد'.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان