هێرشی ئەليکترۆنی دەکرێتە سەر شارەزایانی ژیریی دەستکرد

شەیری بکە لە:
هێرشی ئەليکترۆنی دەکرێتە سەر شارەزایانی ژیریی دەستکرد

وێنە: cioafrica.co

ئاڤا نیوز


گرووپێکی هاککەر کە زمانی چینی بەکار دەهێنن، هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر ژمارەیەک شارەزای بواری ژیریی دەستکرد کە لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کار دەکەن.


وێنە گەورەکە: توێژەرانی دامەزراوەی پڕووفپۆینت ڕایانگەیاندووە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە ڕێگەی ناردنی ئیمەیڵەوەیە بۆ شارەزاکان، تا لەو ڕێگەیەوە هاککەرەکان بچنە ناو ئامێرەکانیان و زانیاریی پێویستیان لێ بدزن. هاوکات دامەزراوەکە ناوی هیچ کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکردی نەبردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشانە لە کاتێکدان کە ئەمریکا و چین لە کێبڕکێیەکی تووندی ئابووری و ئەلیکترۆنیدان و هەریەکەیان هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی بە سەر ژیریی دەستکرددا بسەپێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: