ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا سەردانی سعوودیە و ئیسرائیل دەكات

شەیری بکە لە:
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا سەردانی سعوودیە و ئیسرائیل دەكات

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا-گێتی

ئاڤا نیوز


ڕۆژی یەکشەممە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەردانی سعوودیە و ئیسرائیل دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جەنگی غەززە.


وێنە گەورەکە: ئەمریکا بەنیازە لە ڕێگەی نێوەندگیریی وڵاتانی عەرەبییەوە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت و چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ناوچەی ڕەفەح بدۆزێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بۆ جاری دووەم ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەردانی ڕیاز و تەلئەبیب دەکات.


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی:"جەیک سولیڤان لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و بنیامین نەتانیاهۆ کۆ دەبێتەوە".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمریکا بەنیازە بە هاوکاریی سعوودیە و میسر، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەست پێ بکاتەوە و بگەنە دەرەنجامێک بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ