ئۆتۆمبێلێک کە بەهۆی شەڕەکەوە سووتاوە، وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنیوان چەکدارانی بەلووچستان و سوپای پاکستان روویدا، بەهۆیەوە 15 کەس کوژران و ژمارەیەک لە کوژراوەکانیش هاووڵاتی مەدەنین.
وێنە گەورەکە: لە باشووری رۆژئاوای پاکستان چەکدارانی بەلووچستان هێرشیان کردووەتەوە سەر چەند شوێنێکی حکومی و شەڕێکی قورسی یەک کاتژمێری روویداوە، بەهۆیەوە 15 کەس کوژراون، لەوانە: چوار سەربازی پاکستانی و دوو هاووڵاتی سڤیل.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی هەرێمی بەلووچستان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، لە پێکدادانەکەدا بەلایەنی کەمەوە شەش چەکدار کوژراون، بەڵام دواتر سوپا رایگەیاند: نۆ چەکداری بەلووچ کوژراون، لەوانە سیانیان بۆمبیان لە خۆیان بەستبوو.
زانیاری زیاتر: شەڕەکە دوینێ سێشەممە 30-1-2024 روویداوە و سوپای ئازادی بەلووچستان، کە گرووپێکی جوداخوازن، بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند. بەشی راگەیاندنی گرووپەکەش تەنها کوژرانی چوار سەربازی پاکستان و دوو هاووڵاتی مەدەنی پشتڕاستکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جان ئەچکەزئی، گوتەبێژی حکومی هەرێمی بەلووچستان رایگەیاندووە: " هێرشی رێکخراو کراوەتە سەر سێ دامودەزگای دەوڵەت، لەوانە بارەگای پەرلەمان و بنکەی پۆلیس".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسلامئاباد چەندین دەیەیە لەگەڵ جوداییخوازەکانی بەلووچستاندا لەشەڕدایە. بەلووچستان گەورەترین و هەژارترین ناوچەی پاکستانە، بەڵام بە سەرچاوەی سرووشتی دەوڵەمەندە.
خەڵکانی ناوچەکە دەڵێن بەشی رەوای خۆیان لە نەوت و گاز پێنادرێت، هەرێمەکەش هەمیشە لە خوارەوەی لیستی پێودانگی پەرەپێدانی مرۆیی پاکستان دایە.
باکگراوند: ئەم مانگە گرژییەکانی نێوان بەلووچییەکان و پاکستان زیاتر بوو، دوای ئەوەی ئێران لەناکاو هێرشی کردە سەر ئەو بەلووچییانەی پەنایان بردبووە بەر پاکستان، پاکستانیش وەڵامی هێرشەکەی ئێرانی بەوە دایەوە، کە خۆیشی هێرشی کردە سەر سوپای ئازادیی بەلووچستان، کە پەنایان بردبووە بەر ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول