ئیسپانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت

شەیری بکە لە:
ئیسپانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت

دیمەنی خۆپیشاندانێک لە ئیسپانیا بۆ پشتیوانی فەڵەستین:وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئیسپانیا بەفەڕمی وادەی دانپێدانان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا ڕادەگەیێنێت.


لێدوانی فەرمی: پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وادەی دانپێدانانی ئیسپانیا بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیێنێت، ڕەتیشیکردەوە ئەم دانپێدانانە لە 21ی ئایاردا ئەنجام بدرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا سەرکردەکانی ئیسپانیا، ئیرلەندا، سلۆڤینیا و ماڵتا لە ڕاگەیێنراوێكی هاوبەشدا، ئامادەیی خۆیان نیشاندا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.


باكگراوند: لەكۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان 137 وڵات دانیان بە سەربەخۆی دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ