ئاڵای کەنەدا
ئاڤا نیوز
کەنەدا ژمارەیەک لەو جوو نیشتەجێکراوانەی سەر خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین سزا دەدات کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی تووندوتیژی لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین لە دژی فەڵەستینییەکان. بە گوێرەی سزاکە، سزادراوەکان بۆیان نیە بچنە ناو کەنەدا.
لێدوانی فەرمی: مێلانی جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، گوتی: "بەم ڕێکارانە، ئێمە پەیامێکی ڕوون دەنێرین کە کارەکانی نیشتەجێکراوە تووندڕەوەکان جێگەی پەسەند کردن نین و هەروەها تاوانبارانی ئەو تووندوتیژییانە ڕووبەڕووی سزا دەکرێنەوە."
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 1967ـەوە ئیسرائیل کەناری خۆرئاوای فەڵەستینی داگیرکردووە و نزیکەی 490 هەزار جووی لەوێ بە زۆر نیشتەجێکردووە کە ئەمە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
باکگراوەند: لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، لانیکەم 491 فەڵەستینیی کەناری خۆرئاوا لەلایەن سوپای ئیسرائیل یان جووە نیشتەجێکراوەکانەوە کوژراون. هەر بۆیە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هەر یەکە لە بەریتانیا، فەڕەنسا، یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکاش هەنگاوی هاوشێوەیان ناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم