لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاسبکارێک تەقەی لێکرا و کوژرا

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاسبکارێک تەقەی لێکرا و کوژرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە سنووری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە نزیک سنووری هەرێمی کوردستان کاسبکارێکی کورد کوژرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان، هێزە سەربازییەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەردەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز لە بارەی ئەو گەنجە کوردە  نوسیویەتی: "ناوبراو کۆڵبەر نەبووە و کاری قاچاخیشی نەکردووە، هێزەکانی سنوور بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ تەقەیان لێکردووە".


زانیاریی زیاتر: ئەم کاسبکارە تەمەنی 24 ساڵ و خێزاندارە و خەڵکی گوندی چۆمانی سەر بە شاری بانەیە.

وێنەی کاسبکارەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان