لە هەولێر باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكرێن

ئاڤا دیجیتاڵ


‌‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند.


چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند "دوای چاودێری كردن و بەدواداچونی هێزەكانمان ، وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانی كردن بەماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن، كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوون بەناوەكانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵكی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (كریستاڵ) یان هێناوەتە هەرێمی كوردستان".


زانیاری زیاتر: بەگوتەی ئاسایشی هەولێر ئەم باندە لەشێوەی (كەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە كردبوو ، بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێكی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (كۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو، دوای دەستگیركردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرانەی كەلەجەستەیاندا حەشاریان دابوو".


‌‎ئاسایشی هەولێر لە بەشێكی دیكەی ڕاگەێندراوەكەیدا "سوپاسی هاوڵاتییان دەكات كەهەمیشە هەماهەنگ و هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بوون".
 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ