هاکان فیدان: پشتیوانیی ئەمریکا نەبێت ئیسرائیل ناتوانێت "کۆمەڵکوژی" لە غەززە بکات

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێی وایە، ئەگەر پشیوانییەکانی ئەمریکا نەبێت، ئیسرائیل ئەو بوێرییەی نییە کۆمەڵکوژی لە غەززە بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و تورکیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر پرسی ڕاگرتنی شەڕ و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەردەوامن. 

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ئێن تی ڤی گوتی: ئەمریکا پشیوانیی سیاسی و سەربازی و دارایی ئیسرائیل دەکات، ئەمەش وایکردووە ئیسرائیل بتوانێت حەوت مانگ لە شەڕی حەماس بەردەوام بێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پەیوەندیی تورکیا و ئەمریکا، فیدان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا بەبێ مەرج پشتگیریی ئیسرائیل دەکات و تورکیا بەبێ مەرج پشتگیری فەلەستین دەکات، گوتی:" ئەمە خاڵی جیاوازی نێوان ئەمریکا و تورکیایە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: