کەسێک 105 وەرەقە لە دۆلارفرۆشێک وەردەگرێت و دواتر بە تاک دۆلاری دەیداتەوە

شەیری بکە لە:
کەسێک 105 وەرەقە لە دۆلارفرۆشێک وەردەگرێت و دواتر بە تاک دۆلاری دەیداتەوە

ئاڤا دیجیتاڵ


ئەمڕۆ کەسێک لەڕێی تەلەفۆنەوە دۆلارفرۆشێک لە ڕانیە هەڵدەخەڵەتێنێت و بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی لێ دەدزێت.


چیرۆکی سەرەکی: کەسێک تەلەفۆن بۆ دۆلار فرۆشێکی دەستگێڕی نێو بازاڕی ڕانیە دەکات و داوای لێ دەکات بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی بۆ دابنێت،  ئەویش بە دینار ئەو بڕەی بۆ دەهێنێت و ئاڵوگۆڕی پێ دەکەن، کاتێک دەگاتە لای دۆلار فرۆشەکە پارەکەی لێوەردەگرێت و خۆی سەرقاڵ دەکات بە تەلەفۆنەوە و بە دۆلارفرۆشەکە دەڵێت "پەشیمان بوومەوە و ئەوە پارەکەت"، بەڵام لەبری پارەکەی تاک دۆلاریی بۆ داناوە کە ئەودیو و ئەمدیوی 100 دۆلاریی بووە، بەمجۆرە فێڵی لێکردووە و تا ئێستاش دەستگیرنەکراوە.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەنێو بازاڕی دۆلارفرۆشەکانی ڕانیە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بۆ ئاڤا میدیا گوتی "چەند کەسێک کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سووریا بوون فێڵیان لە دۆلارفرۆشێک کردووە و بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاریان لێ وەرگرتووە و بە تاک دۆلاریی داویانەتەوە".


لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بۆ ئاڤا میدیا گوتی "ڕۆژانە مامەڵەی لەم جۆرە لەنێو بازاڕ زۆر ڕوودەدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ سکاڵایەک نەگەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە کەسێک پارەی لێدزرابێت، ئەو کەسەش پارەکەی لێدزراوە سکاڵای نەکردووە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: