پێشنیازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی گوندی پەلکانە دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کێشەی گوندی پەلکانە ڕایدەگەیێنێت، پێشنیازکراوە هیچ لایەک زەوییەکان نەکێڵن، تاوەکو بە یاسا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، بەشێوەیەکی چڕ تەعریب لە کەرکووک دەستی پێکرد، جارێکی دیکە عەرەبی هاوردە لە سەرگەڕان و گوندەکانی دیکە دەستیان بە داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: لەبارەی کێشەکانی پەلکانە و چارەسەرکردنی دۆخەکە، شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچەکەی کردووە و لەگەڵ نوێنەری عەرەبەکانی گوندەکانی پەلکانە کۆبووەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی عەرەب، پێشنیازی ئەوە کراوە تاوەکو ئەو کاتەی یاسا کێشەکە چارەسەر دەکات، هیچ لایەکیان زەوییەکانی ئەو ناوچەیە نەکێڵن".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ