عیمران خان لە لوتكەی دەسەڵاتەوە بۆ گۆشەی زیندان

شەیری بکە لە:
عیمران خان لە لوتكەی دەسەڵاتەوە بۆ گۆشەی زیندان

عیمران خان

ئاڤا دیجیتاڵ

 

سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، بە تۆمەتی ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنی و تایبەتەکانی دەوڵەت، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا و جارێکی دیکەش ناتوانێت کاری سیاسی بکات.


چیرۆکە سەرەکییەکە: عیمران خان، پێشتر سەرۆکوەزیرانی پاکستان بوو، لە یەکێک لە حزبە سیاسیە گەورەکانی وڵاتەکە، ئەندامی باڵای پارتی دادگەریی پاکستان بوو،  سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرا، ئەمڕۆ تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبوونەوە و دادگەش سزای 10 ساڵ زیندانيی بۆ دەرکرد.


تەنها سەرۆکوەزیران نییە بەڵکو، شاهـ مەحموود، وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستان لە دۆسیەکەوە گلاوە و ئەویش سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.


لێدوانى فەڕمی: ئەمڕۆ سێشەممە، 30-11-2024 ، زولفەقار بوخاری، گوتەبێژی پارتی بزووتنەوەی دادگەریی پاکستان کە پارتەکەی عیمران خانە، بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سزاکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەردوو بەرپرسەکە زیندانی دەکرێن."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک وەزیرانی پێشوو، وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستان، تۆمەتباربوون بەوەی نامەیەکی نهێنییان ئاشکرا کردووە، کە پەیوەندی بە باڵوێزی پاکستانەوە هەیە لە ئەمریکا باسی لەوە کردووە " واشنتن لە پلانیدایە بۆ ئەوەی عیمران خان لە کارەکەی دوربخرێتەوە."

 

دادگایی کردنەکە لە زیندانی ئادیالا لە شاری رواڵبەندی بەڕێوەچوو، بەشی پێویست بەڵگەی تەواو لەبەردەستی دادگەدا بووە کە بتوانێت ناوبراوان زیندانی بکات.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پاکستان دەڵێن، کارێکی گرنگە  وڵاتەکەمان ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە کە سەرکردەی تاوانبار دەربازیبێت لە دادگە.


عیمران خان، خۆی وەزیری پێشووی لەسەر کارەکەی دانابوو، لە ناوەڕاستی مانگی سێی ساڵی 2022 پەڕلەمانی پاکستان متمانەی لێسەندەوە و بەهەموو شێوەیەکیش لێی قەدەغەکرا خۆی بۆ هەرپۆستێک و کارێکی سیاسیی کاندید بکات، پیشتر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی خراپ مامەڵە کردن بە پارە و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ کاری تایبەتی سێ ساڵ زیندانی کرابوو.


لەلایەکی دیکەوە: پارتەکەی عیمران خان، یەکێکە لە پارتە بەهێزەکانی ناو خەڵک لە پاکستان، بەڵام بەهیچ شێوەیەک خان بۆی نییە خۆی هەڵبژێرێتەوە، هەرچەندە پارتەکەی بەبەهێزی ماوەتەوە و خەڵکانێکی زۆریان لەگەڵدایە.


باکگراوند: عیمران خان، تەمەنی 69 ساڵە، لە 2018 بە پشتیوانی سووپای وڵاتەکەی بە سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەست نیشانکرا، ئێستاش بە تێکدانی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی تۆمەتبارە و متمانەی لێ سەندراوەتەوە.

 

دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان، ناوی شەهباز شەریف تەمەن 70 ساڵ، رابەری پارتی ئۆپۆزسیۆنی پاکستان، بە کاندیدی سەرەکیی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان ناوی بڵاوکرایەوە.


عیمران خان سێ جار هاوسەرگیری کردووە، بەر لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ سێیەم ژندا بکات، بەهیچ شێوەیەک رووخساری نەبینیبوو، چونکە حیجاب و نیقابە و بە دەگمەن رووخساری دەردەخات، لە کاتی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونیشی وەک سەرۆکوەزیران لە 18ی ئۆگەستی ئەمساڵ، "بوشرا مانجا" بە جلێکی سپی نیقاب و حیجابەوە دەرکەوتەوە، ئەوەش سەرنجی تەواوی میدیاکانی ئەو وڵاتەی بەلای خۆیدا راکێشا.

 

شەیری بکە لە: