زانیاری لەبارەی كەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە نزیک پردێ

شەیری بکە لە:
زانیاری لەبارەی كەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە نزیک پردێ

ئاڤا دیجیتاڵ


لە گوندێکی ناحیەی پردێ درۆنێک دەکەوێتە خوارەوە، سەرچاوەیەکیش لە هێزە ئەمنیيەکانی سنوورەکە زانیاری لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی پردێى سەر بە پارێزگای کەرکووک "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە نزیک گوندی بیبانی کە  15 کیلۆمەتر لە ناحیەکەوە دوورە، کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".


بەگوتەی سەرچاوەکە "تائێستا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە درۆنەکە لە کوێوە ئاراستەکراوە".
 

زانیاری زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی خەڵکی گوندەکە ئەو درۆنە ماوەیەک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، دواتر پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە بەشێکی درۆنەکە سووتاوە.  


هەر بە گوێرەی زانیاریەكان ئەو ناوچەیەی کە درۆنەكەی لێ کەوتووەتە خوارەوە زەوییەکی کشتوکاڵی بووە.

 

باكگراوند: لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023وە گرووپەکانی نزیک لە ئێران  کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی ناساندووە، 66 جار هێزەکانی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتە ئامانج. هاوكات 98 جاریش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

شەیری بکە لە: