کارکردن بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان قۆناغی باش چووەتە پێش
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵکی کەمدەرامەت 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکات. دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیێنێت، کارکردن لەسەر پڕۆژەکە قۆناغی باش چووەتە پێش، دوای ئەوەی ئەو وەبەرهێنەرە دەستنیشانکرا کە پڕۆژەکەی پێدەسپێردرێ، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت.
بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تەواوی هەرێمی کوردستان دروست دەکات و بە نرخێکی هەرزان بە خەڵکی کەمدەرامەت و کرێنشینانی دەدات، بۆ ئەوەی ببن بە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان.
چیرۆکە سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو بڕیاری دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ كەمدەرامەتان دەرکرد، کاکردک لەسەر پڕۆژەکە بەردەوامە و قۆناغی باش چووەتەپێش.
لێدوانە فەرمییەکان: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بە فەراهەمکردن و دابینکردنی باشترین یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان، دەستەکەمان پرۆپۆزەڵێکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی دەیانەوێت کارەکانی پڕۆژەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون وەربگرن، بەشێوەیەک بە باشترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ بتوانن کارەکە جێبەجێ بکەن".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، "کەی وەبەرهێنەرێکی گونجاو دیاریکرا و هەموو خاڵەکانی دەستەکەمانی تێدابوو، ئەوکات دەتوانێت دەست بە کارەکانی بکات، دوای ئەوە دەستەی وەبەرهێنان تیروپشک بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەکات".
لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە. بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵێک وەبەرهێنەر ئامادەییان بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە دەربڕیوە و پێشبینی دەکرێت لە سێ بۆ چوار مانگی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی یەکەکان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول