پێشەوا هەورامانی: کەسانی شۆڤێنی رێگرن لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی: کەسانی شۆڤێنی رێگرن لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان

ئاڤا دیجیتاڵ


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: ئەوانەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان راگرتووە، کەسانی وەک ئەو راوێژکارەن کە عەقڵیەتی شۆڤێنییان هەیە و پێداگرن لەسەر برسیکردنی خەڵکی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024، لە پەیامێکدا وەڵامی راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە کە لێدوانی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابوو و گوتبووی: واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچە بن.

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی بەبێ  ئاماژەکردن بە ناوی راوێژکارەکە دەڵێت: "پرسیارەکە ئەمەیە؛ سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و 55 ماددەی دەستووری بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێلکراون، کەچی ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە نابێت هەرێمی کوردستان جوڵەی دیپلۆماسی هەبێت".

زانیاری زیاتر: گوتەبێژی حکومەت بەپێویستی دەزانێت هاووڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانیان راگرتووە، کەسانی وەک ئەو راوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵیەتە شۆڤێنییە پێداگری لەسەر برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن".

‏‎ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گوتەبێژی حکومەت بە جەختکردنەوە لەوەی دڵنیان کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، دەڵێت "راوێژکاری هاوشێوەن دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ