ئوسامە جەمیل: لە 2009وە لە کاری هونەری دوور کەوتوومەتەوە

شەیری بکە لە:

 ئاڤا نیوز


ئوسامە جەمیل دەرهێنەر و سینەماکاری کورد، دەڵێت "لە ساڵی 2009 و لە دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەم لە کاری هونەری دوورکەوتمەوە".


لێدوانی تایبەت: ئوسامە جەمیل تایبەت بە ئاڤا نیوز گوتی: بە هاندانی برادەران و خێزانە نوێیەکەم، بەنیازم جارێکی دیکە بگەڕێمەوە و کاری نوێم هەبێت. ئێستاش خۆم ئامادە دەکەم بۆ کارێک، چونکە دەبینم خەڵک زۆرن کە کار دەکەن و منیش بزرم.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئوسامە جەمیل سەرقاڵی نووسینی زنجیرەیەکە و بڕیاری داوە بەمزووانە دەست بە کارکردن لەسەری بکات.


باگکراوند: ئوسامە جەمیل دەرهێنەر و سینەماکاری کورد لە ساڵی 1965 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، جگە لە کاری هونەری چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: