ئەو نەخۆشەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێنرا گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
ئەو نەخۆشەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێنرا گیانی لەدەستدا

ئەو کەسەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێنرابوو و گیانی لەدەستدا.وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

ئەو نەخۆشەی بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی گەورەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە گورچیلەی بەرازی بۆ چێنرا، گیانی لە دەستدا.

 

وێنە گەورەکە: لە مانگی ئازاری ڕابردوو، پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ویلایەتی ماساچووستس لە ئەمریکا، سەرکەوتنی یەکەمین چاندنی گورچیلەی بەرازیان بۆ مرۆڤ ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ ئەنجامدرا کە لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشی گورچیلەدا بوو.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نەخۆشخانەی گشتی ویلایەتی ماساچووستس لە ئەمریکا ڕایگەیاند:“ئێمە زۆر دڵتەنگ بووین بە مردنی لەناکاوی ئەو نەخۆشە، هیچ ئاماژەیەک نییە کە هۆکاری مردنەکەی پەیوەندی بە چاندنەوەی گورچیلەی بەرازەکەوە هەبێت کە ماوەی پێشوو بۆی کرابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: