ڕوونکردنەوەی سەرۆکی زانکۆی زاخۆ لەبارەی بێبەشکردنی ژمارەیەک قوتابی کچ لە تاقیکردنەوە

شەیری بکە لە:
ڕوونکردنەوەی سەرۆکی زانکۆی زاخۆ لەبارەی بێبەشکردنی ژمارەیەک قوتابی کچ لە تاقیکردنەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە زانکۆی زاخۆ 47 قوتابی بە نیقابەوە بە بێ ئەوەی ڕێگریان لێ بکرێت، بەشداری ئەزموونی کۆتایی ساڵیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: د. نازم جقسی، سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەک بڕوابوون بە ئازادییە کەسییەکان، هیچ رێگریێک لە دەوامکردنی ئەو قوتابییانە نەکراوە".

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەندێک قوتابی زانکۆی زاخۆ بۆ دەزگە میدیاییەکان قسەیان کرد، گوایە لیژنەی ئەزموونەکان ڕێگری لێکردوون و نەیانهێشتووە تاقیکردنەوە بکەن، بەڵام سەرۆکی زانکۆ دەڵێت، ئەو کچانە نەیانهێشت مامۆستا ئافرەتەکانیش بیانپشکنن، ئەگەرنا ڕێگری لە ئەوانی دیکە نەکراوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕێنمایی لیژنەی ئەزموونی زانکۆکان، دەبێت هەر قوتابییەک کە دێتە ژوورەوە باجی تایبەتی زانکۆی پێبێت و لیژنەی ئەزموونەکان دەبێت ئەوە پشتراست بکاتەوە، دواتر دەرفەتی چوونە ژوورەوەی پێ دەدەن.

شەیری بکە لە: