دژی لەسێدارەدانی چوار گەنجی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
دژی لەسێدارەدانی چوار گەنجی کورد لەلایەن ئێرانەوە، لە بەشێکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و هاووڵاتیان دەستیپێکردوە و بازاڕەکانیان داخستووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دووشەممە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد بە مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری، لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد سەرکۆنە بکەن، ئەمڕۆش لە بەشێک لە شارەکان مانگرتنەکە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024لە هەریەک لە شارەکانی سنە، مەهاباد، بۆکان، سەقز و بەشێک لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر ناوی "سەرکۆنەی لەسێدارەدانی چوار گەنجی سیاسیی کورد و زیاتربوونی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە" مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و دووکانداران دەستیپێکردووە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: چوار کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی دێولان، کە 23-7-2022 لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون، بەیانی ڕۆژی دووشەممە 29-1-2024 لەسێدارەدانیان لەلایەن ئێرانەوە راگەیێنرا.
گۆشەیەکی دیکە: بەپێی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تەرمی ئەو چوار گەنجە سیاسییە کوردەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە و، پێیان ڕاگەیاندوون خۆیان بە نهێنی لە شوێنێکی نادیار بەخاکیان دەسپێرن.
زانیاری زیاتر: ئەو گەنجە کوردانە لە ماوەی 18 مانگ دەستبەسەربوونیان مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان، تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیشیان نەبووە، هەر چواریان پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون، لە 18-9-2023 لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بەتۆمەتی "هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
بۆچوونی بەرامبەر: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کەسوکاریان ئەو تۆمەتەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانیان رەتکردەوە. لە کاتی دەرکردنی سزاکەشدا ناڕەزایەتی زۆری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی لێکەوتەوە.
باکگراوند: بەپێی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم زیندانەکانی ئێران سزای لەسێدارەان بەلایەنی کەمەوە بەسەر 829 بەندکراو جێبەجێکراوە، شەش لە بەندکراوەکانیش لە شوێنی گشتیدا لەسێدارەدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول