سەرۆکوەزیران بارزانی: ڕێگەی گەشەپێدان بە زاخۆ و موسڵ و هەولێر تێنەپەڕێت پلانێکی هەڵەیە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: ڕێگەی گەشەپێدان بە زاخۆ و موسڵ و هەولێر تێنەپەڕێت پلانێکی هەڵەیە

سەرۆکوەزیران بارزانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستانیش وەكو بەشێك لە عێراق بەرژەوەندیی زۆری لەگەڵ توركیا هەیە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەهێزی پەیوەندیی نێوانمان، ئارامیی هەرێمی كوردستانە.

 

وێنە گەورەکە: لە هەولێر سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووری و دیموگرافیایی عێراق، بەڕێوەچوو و سەرۆکوەزیران بارزانی بەشداری پانێلێکی کرد.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "توركیا ئاوی بەدەستەوەیە و عێراق سەرچاوەی ژێرزەوی زۆری هەیە، هەردوولا دەتوانن دانووستانی لەسەر بكەن؛ ئەو تێڕوانینەی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان هەمانە و بەو پێشنیازەی پێشكەشی بەغدامان كردووە، هێشتا نازانین بە چ جۆرێك دەبێت".

 

زانیاریی زیاتر: پێمان باشە ڕێگەکە لە زاخۆوە بۆ موسڵ و هەولێر، دواتر كەركووك و ئینجا بۆ بەغدا بڕوات، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، هۆكارەكە هەرچییەک بێت پلانێكی هەڵەیە.

 

باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ژێرخانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە نێوان عێراق و تورکیا و ئیمارات دانرا و پێشبینی دەکرێت چوار ساڵ تەواو بێت. ڕێگەکە هەزار و 200 کیلۆمەترە و لە جووتسایدێک و هێڵێکی ئاسن پێک دێت و بەندەری فاوی بەسڕە بە تورکیا دەبەستێتەوە. ساڵی 2028، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ