سەرۆكوەزیران بارزانی: دەبێت هەموو مانگێك شەڕی مووچە بکەین

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی: دەبێت هەموو مانگێك شەڕی مووچە بکەین

سەرۆکوەزیران بارزانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، دەبێت هەموو مانگێك شەڕی ناردنی پارە لەگەڵ بەغدا بکەین تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی لە پانێلێكدا لە سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا لە هەولێر ڕایگەیاند: "دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری پێویستە تاوەکو بتوانی بەرەو پێشەوە بچیت".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان چەندین كێشە هەیە، بەڵام لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرە. هیواداریشم لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەینە ئەو بڕوایەی هەموو شتێک بە چاوی سیاسی سەیر نەكرێت.

 

ئەمەش بزانە: بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابووری، هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە، وەک فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و بەدیجیتاڵكردنی سیستەمی بانكی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ