ڤیدیۆ؛ ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێڕ دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ڤیدیۆ؛ ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێڕ دەکەوێتەوە

ئاڤا دیجیتاڵ

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێڕ کەوتووەتەوە، بەهۆیەەوە سێ کەس برینداربوون و دوای هەشت کاتژمێر، کۆنترۆل کرا.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی 30-01-2024، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە رێگای گوێڕ- هەولێر کەوتووەتەوە، دوای هەشت کاتژمێر، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.



لێدوانی فەرمی: موقەدەم کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای راگەیاند: "لەدواى نیو کاتژمێر لە کەوتنەوەى ئاگرەکە، تیمەکان گەیشتوون و دوای برینداربوونی سێ کەسی تیمەکانمان، توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەین".

 

زیانە سەرەکییەکان: خاوەنی پاڵاوگەکە بە گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێری گوتوە، ئاگرەکە زیانی 40 دەفتەر دۆلاری لێداوە و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش کارەبای مۆلیدە بووە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی موقەدەم کاروان عەلی، نۆ تیم زیاتر لە هەشت کاتژمێر سەرقاڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکە بوون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ