عێراق و سووریا یاداشتی هاوکاریی ئەمنی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
عێراق و سووریا یاداشتی هاوکاریی ئەمنی واژۆ دەکەن

وەزیرانی ناوخۆی عێراق و سووریا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی عێراق و سووریا، یاداشتی هاوکاریی ئەمنییان واژۆ کرد کە لە پێنچ تەوەر پێکهاتووە.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق و هاوتای سوورییەكەی یاداشتنامەی ئەمنییان لە بواری ڕووبەڕبوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، ڕادەستکردنی داواکراوان، ڕێکخستنی سنوورەکان، شۆردنەوەی پارە و ئاسایشی ئەلیکترۆنی واژۆ کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند:"ئەو یاداشتنامەی لەگەڵ سووریا واژۆ کراون بەم نزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


لە لایەکی دیکەوە: محەممەد ڕەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا گوتی: "هەردوو وڵات بەدەست تیرۆر و  دیاردەی بازرگانی بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەرەوە دەناڵێنن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: