عێراق هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
عێراق هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن ڕادەگرێت

وێنەی چەند بارهەڵگرێكی نەوت- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق ماوەی 20 ڕۆژە هەناردەکردنی نەوتی بۆ ئوردن ڕاگرتووە، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیا ئوردنییەکان بڵاویان کردووە: لە ڕۆژی 22ی مانگی ڕابردووەوە عێراق هەناردەکردنی نەوتی بۆ ئوردن ڕاگرتووە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.


کاریگەریی و لێکەوتەکان: نزیکەی 500 بارهەڵگری نەوت گواستنەوەی عێراقی کارەکانیان وەستاوە و دەبێت عێراق نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری بەسرە بگوازێتەوە، ئەمەش تێچوویەکەی زۆر زیاتری دەوێت لەوەی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی ئوردنی بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، عێراق گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی لەگەڵ ئوردن بۆ ماوەی ساڵێک نوێ کردەوە و لەسەرەتای ئەمساڵدا هەناردەکردنی نەوتی بۆ ئەو وڵاتە لە 10 هەزار بۆ 15 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: