بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن، بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات کە گرژییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند "ئێمە نیگەرانین و داوا لە ئێران دەکەین لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوام بێت". گوتیشی ” لەگەڵ هاوپەیمانانمان دەوەستین بۆ هێنانی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەکە ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە لە کاری لە سەر دەکەین.”
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا ئێران بە پاڵپشتیکردنی هێزە میلیشیاییە هێرشبەرەکان تۆمەتبار دەکات. لە بەرامبەردا ئێران نکۆڵی لەوە کردووە کە دەستی لەو هێرشەدا هەبووبێت.
لەلایەکی دیکەوە: گوشارەکان لە ناوخۆی ئەمریکا لە سەر جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریکا زیاتر دەبن بەوەی تۆڵەی هێرشەکە بکاتەوە و وەڵامێکی توندی ئێران بداتەوە، وەك چۆن جۆن كێربی گوتەبێژی كۆشكی سپی لە دواین لێدوانیدا گوتی "بایدن بیر لەوە دەكاتەوە وەڵامێكی گونجاوی ئێران بداتەوە بەڵام كاتەكەی دیار نییە".
باکگراوند: لە هێرشی درۆنیی بۆ سەر بنکەی تاوەر22ی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 34ی دیکەش بریندار بوون. لەوەتەی شەڕی ئيسرائیل و حەماس دەستی پێکردووە، زیاتر لە 158 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە بە هۆی ئەو هێرشانەوە سەربازی ئەمریکی بكوژرێن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول