ئەمریکا بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل بیر لەوە دەكاتەوە چەكی كەمتری پێبدات
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم

چەند سەربازێكی ئیسرائیل
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بیر لە هێواشکردن و تەنانەت وەستانی هەناردەکردن چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە، ئەمەش وەک درووستکردنی گوشار لە سەر حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کابینەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی تاوتوێکردنی بیرۆکەی پێداچوونەوە بە فرۆشتنی چەکە بە ئیسرائیل تا وەک کارتێکی گوشار لە سەر حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەکاری بهێنێت، کۆشکی سپی بە فەرمی داوای لە پێنتاگۆن کردووە کە لێکۆڵینەوە لەم بژاردەیە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل داوای چەک و کەرەستەی سەربازی زیاتری وەک بۆمب و مووشەکی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئەمریکا چەندین جار بە شێوەی نهێنی داوای لە ئیسرائیل کردووە کە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە کەم بکاتەوە، بەڵام وەڵامدانەوەی ئیسرائیل جێگەی رەزامەندیی ئەمریکا نەبووە، ئێستا ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی کەمکردن یان وەستانی ناردنی چەک حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ناچار بکات هێرشەکانی کەم بکاتەوە و رێڕەوەکانی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بکاتەوە.
باگراوند: ئەمریکا لە هەوڵدایە لە رێگەی نێوەندگرییکردن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست لە غەززە رابگەیێنرێت، هاوکات لە دانوستانەکانی لەگەڵ میسر و قەتەر و سعودیە بۆ هەمان مەبەست بەردەوامە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، شەڕ لە غەززە بەردوامە و ژمارەی کوژراوەکان 26 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە بانگەشەی "بایکۆتی ئابووری تورکیا" دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار