گوتەبێژی ئەپیکۆر: هەرێمی کوردستان دەتوانێت هاوشێوەی دوبەی ژێرخانی مەزنی هەبێت
- ڕاپۆرت
- 11 ئایار
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان 'ئەپیكۆر": وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) پێی وایە هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەرێمێکی "بەهێز و جوان" بێت بە ژێرخانێکی مەزنی وەک دوبەی، دەوحە و لاگۆس. هاوکات ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ـەوە هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی جەیهانی تورکییەوە وەستاوە، ئەمەش زیانی زیاتر لە 12 ملیار دۆلاری لە ئابووریی عێراق داوە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان 'ئەپیكۆر' بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی جەیهانەوە، پرسی ژمارە یەکی ئابووریی ئەم هەرێمە و هەموو عێراقە".
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی ئەپیكۆر باس لەوە دەکات کە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەڵێت: ئەم گفتوگۆیانە بۆ گەیشتنە بە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت".
درێژەی ڕاپۆرتەكە….
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان
مایڵز کاگینز، ئاماژە بەوە دەکات، ئاگادارن کە وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە دوو لیژنەی تایبەتمەند لە نێوان بەغدا و هەولێر هەن بۆ گفتوگۆ لەبارەی مەرجەکانی ناردنی نەوت و هەروەها فرۆشتنی ناوخۆیی نەوت.
زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی کوردستان
گوتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت: ئێستا کۆمپانیاکانی نەوت لە سەر ئاستی ناوخۆ نەوتی خاو دەفرۆشن، نەوتی ڕەش، ئەو نەوتەش دەبرێت بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی بکرێت بە بەنزین و گازوایل و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە.
پێش وەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا. ئێستا فرۆشتنی ناوخۆ نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە. نرخەکانیش زۆر نزمترن، ئەمە شتێکی باش نییە، نرخ بۆ فرۆشتنی ناوخۆیی نزیکەی 40 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.
کاتێک ئێمە نەوتمان هەناردە دەکرد، نرخی نەوت نزیکەی 85 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک. بۆیە دەبینیت کە داهاتی کەمتر دێت بۆ کۆمپانیاکان و بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش زیان بە خەڵک دەگەیێنێت.
دەستی کاری ناوخۆ
مایڵز کاگینز، بە گرنگییەوە لە ڕۆڵی دەستی کاری ناوخۆ دەڕوانێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: سەردانی شوێنەکانی بەرهەمهێنانی نەوتم دەکرد لە زاخۆ و دهۆک. لە هەر یەک لەو شوێنانەی کە من سەردانم دەکرد زیاتر لە 80%ـی ستافەکەی کارمەندی ناوخۆیی بوون، ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە، کاتێک کە کەرتی نەوتیی بەهێزمان لە هەرێمی کوردستان هەبێت، ئەوە عێراق بەهێز و ئاسایشی باشتر دەکات و ئومێدی زیاتر بە گەنجان دەدات.
هەرێمێکی بەهێز
"لە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان من وەک خۆم باوەڕم بەوە هەیە کە ئەم هەرێمە دەتوانێت هەرێمێکی بەهێز و جوان بێت بە ژێرخانی مەزنی وەک دوبەی یان دەوحە یان لاگۆس، ئەمانە ئەو شارانەن کە ئەوپەڕی سوودیان لە پیشەسازیی نەوت وەرگرتووە بۆ گەشەپێدانی هەموو خەڵکی کۆمەڵگا"، مایڵز کاگینز وا دەڵێت.
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر "تیرۆریستی" بوو
لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، مایڵز کاگینز، دەڵێت: دوو هەفتە لەمەوپێش هێرشێکی تراژیدی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی کۆرمۆر، ئێمە هاوسۆزیمان نیشان دا بۆ ئەو هاوپیشانەمان کە لە کەرتی نەوت و گاز کار دەکەن.
گوتەبێژی ئەپیکۆر باس لەوەش دەکات: بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا دەڵێن کە ئەمە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرچی بێت، ئێمە دەزانین کە ئەمە تیرۆریزمە. هیچ پاساوێک بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی سڤیل نییە، ئەم جۆرە هێرشانە دیزاینکراون بۆ ترساندنی خەڵک، بەڵام ئەوە گرنگە کە حکومەتەکان و دامەزراوە هەواڵگرییەکان لێکۆڵینەوەی شایستە بکەن و ئەگەر بە ئەنجام گەیشتن، ئەوا دەبێت خەڵک بیزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟