
ئاڤا دیجیتاڵ
میدیاكانی ئەمریكا بە بایەخەوە بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەن كە بۆچی ئەمریكا لە پاراستنی بنكە سەربازییەكەی لە ئوردن شكستی هێنا، نەیتوانی رووبەڕووی هێرشە درۆنییەكە ببێتەوە و تێكیبشكێنێت.
چیرۆكی سەرەكی: رۆژنامەیەكی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە سیستەمی بەرگری بنكەكەی نەیتوانیوە بزانێت درۆنەكە هی خۆیانە و دەنیشێتەوە، یاخوود هی دوژمنە و هێرش دەكات.
زانیاری زیاتر: بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، هۆكاری شكستی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی تاوەر22 لە ئوردن لە تێكشكاندنی هێرشە درۆنییەكەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سیستەمی بەرگری بنكەكە نەیتوانیوە ناسنامەی درۆنەكە بناسێتەوە و نەیزانیوە درۆنەكە هێرشبەرە یاخوود هی خۆیانە، لەبەرئەوەی لەوكاتەدا بنكەكە چاوەڕێی گەڕانەوەی درۆنێكی هێزەكانی ئەمریكا بووە بۆ بنكەكە، بەڵام درۆنە هێرشبەرەكە هێرشی بردووە.
باكگراوند: هێرشە درۆنییەكەی سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ئوردن بووە هۆی كوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی 34 سەربازی دیكەشی لێكەوتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند، ئەمریكا ئێرانی بە پاڵپشتیكردنی هێرشبەرەكان تۆمەتبار كردووە، بەڵام ئێران نكۆڵی لە تێوەگلان لە هێرشەكە كردووە، ئەمریكا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات و گوشارەكان لە سەر بایدن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تۆڵە زیاتر بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار