ئەحمەد خەلیل گۆرانییەکی  محەممەدی ماملێ بە شێوازێکی جیاواز دەڵێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەحمەد خەلیل گۆرانییەکی  محەممەدی ماملێ بە شێوازێکی جیاواز دەڵێتەوە

ئەحمەد خەلیل-سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


هونەرمەند ئەحمەد خەلیل، کار لەسەر بەرهەمێکی هونەرمەندی کۆچکردوو محەممەدی ماملێ دەکات و بەشێوازێكی جیاواز دەیڵێتەوە. 


لێدوانی تایبەت: هونەرمەند ئەحمەد خەلیل بە ئاڤانیوزی گوت : یەکێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەد ماملێ دەڵێمەوە کە بە شێوازێکی جیاواز کارمان لەسەر کردووە، بەشێکی تێکستەکەم دەستکاری کردووە و خۆم نوسیوومە وسیداد قەدری کاری دابەشکردنی بۆ کردووە.


زانیاریی زیاتر: گۆرانییەکە گۆرانییەکی شاد دەبێت و بەم نزیکانە کاری کلیپی بۆ دەکەم و لە جەژنی قورباندا بڵاوی دەکەمەوە. ئەحمەد خەلیل وادەڵێت.


باگکراوند: ئەحمەد خەلیل لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و خاوەنی چەندین بەرهەم و گۆرانییە، لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتی سازکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: