ئاڤا دیجیتاڵ
یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دەڵێت "سووپای ئیسرائیل لە نزیك سنووری باكوور بە نزیكترین كات دەست بە چالاكی دەكەن". ئەمەش لە كاتێكدایە كە گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس زۆر زیادی كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە كە تیایدا گالانت دەڵێت "سووپای ئیسرائیل لە نزیك سنووری باكوور بە نزیكترین كات دەست بە چالاكی دەكەن".
گالانت بەو سەربازانە دەڵێت كە غەززەیان گەمارۆ داوە "سەربازی تر بەرەو باكوور جووڵێنراون، پاڵپشتیمان بۆ هێزەكانی باكوور ناردووە، ئەو سەربازە یەدەگانەش بەرەبەرە دەنێرین بۆ ئەوەی بۆ چالاكییەكانی ئایندە تەیار و ئامادە بن".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها دەڵێت "چەكدارەكانی غەززە پێداویستیی تەقەمەنییان لێ بڕاوە، بەڵام شەڕی حەماس چەند مانگێك دەخایەنێت".
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێرتزی حەلێڤی، فەرماندەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەسەر سنووری باكووری ئیسرائیل زۆرە.
"نازانم كەی شەڕەكەی باكوور دەست پێ دەكات، بەڵام دەتوانم بڵێم كە ئەگەری ڕوودانی لە مانگەكانی داهاتوودا لەچاو ڕابردوودا زۆر زیاترە" هێرتزی حەلێفی وا دەڵێت.
باكگراوند: لە حەوتی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە كە شەڕی حەماس ئیسرائیل هەڵگیرساوە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، كە ئێران پاڵپشتییان دەكات، ڕۆژانە لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان دەكەونە شەڕەوە.
حیزبوڵڵا بەرپرسیارێتیی خۆی لە 10 هێرش ڕاگەیاندووە بۆ سەر ئیسرائیل لە نزیك سنووری لوبنان، كە حیزبوڵڵا لەم هێرشانەدا مووشەكی ئێرانییان بە كار هێناوە.
ژمارەكان وا دەڵێن: بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فڕانس پرێس، لەوەتەی شەڕی حەماس ئیسرائیل هەڵگیرساوە، زیاتر لە 200 كەس، كە زۆربەیان ئەندامی حیزبوڵڵا بوون، لەسەر سنووری باشووری لوبنان بە دەستی ئیسرائیل كوژراون.
بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئیسرائیل، لەسەر سنووری ئیسرائیل نۆ سەرباز و شەش خڵكی سڤیل كوژراون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول