سەرۆکكۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکكۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی كۆدەبێتەوە

كۆبوونەوەی پێشووی سەرۆک بارزانی و سەرۆككۆماری عێراق

ئاڤا نیوز


عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێکی ژینگەیی دێتە هەولێر، لە چوارچێوەی ئەو سەردانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: "سەرۆککۆماری عێراق بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوایین بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە دەکەن."
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنفڕانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری و دیمۆگرافیای عێراق گوتارێک پێشکەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: