وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت

فڕۆكەیەكی ئەمریكی كە بە ئیسرائیلی داوە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکەکانی ئەمریکا لە کەرتی غەززە و ئەگەری پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە لایەن ئیسرائیل، پێشکەش بە کۆنگرێس کرد. 


وێنە گەورەکە: لە شەڕی غەززەدا نزیکەی 35 هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون. ئەمریکا نیگەرانە لەوەی  ئەو چەکانەی داوەتە  ئیسرائیل، هۆکاری ئەنجامدانی ئەم پێشێلکارییانە بووبێت. 


پێدراوە ڕاستەکان: لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەوانەیە ئیسرائیل لە بەکاربردنی چەکە ئەمریکییەکان لە کەرتی غەززە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردبێت، بەڵام ئەمریکا بەشی ئەوە بەڵگەی نییە کە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت. 


زانیاریی زیاتر: ئەمریکا ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل دەدات. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بەکاربردنی ئەم چەکانە لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ هاوتەریب نییە، بەڵام ئەمریکا هێشتا لەوبارەوە نەگەیشتووەتە "ئەنجامی یەکلاکەرەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: