بەهۆی گەندەڵییەوە پەرلەمان داوای دوورخستنەوەی بەرپرسێکی عێراقی دەکات

شەیری بکە لە:
بەهۆی گەندەڵییەوە پەرلەمان داوای دوورخستنەوەی بەرپرسێکی عێراقی دەکات

وێنەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق-میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی، پەرلەمانی عێراق داوا لە سوودانی دەکات بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق لە کارەکەی دوور بخاتەوە.


وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێکی فەرمی بە واژۆی 86 پەرلەمانتاری عێراقی ئاڕاستەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كراوە، داوایان کردووە 'فەرحان فەڕتووس'  بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق دوور بخاتەوە کە زیانی بە ئابووری و کەرتی وەبەرهێنان بەتایبەت لە بواری بەندەرەکان بە عێراق گەیاندووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەسەن سالم پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند:" بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆری کردووە کە پسپۆڕ نییە لە بواری بەندەرەکان و ڕەتی کردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆڕی چینی بکات".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتەكانی جیهان  بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2003ەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: