عێراق پشتیوانی فەڵەستین لە بوونە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق پشتیوانی فەڵەستین لە بوونە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

ئاڵای عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیاری ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی، لەبارەی پەسەندكردنی ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین.


وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستینی پەسەند کرد، بڕیارەكە پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش پەسەندی بكات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند: "پاڵپشتیکردنی 143 وڵات نیشانەی ئەوەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆی".


زانیاریی زیاتر:"بڕیارێکی مێژوویی بوو کە ڕێگە خۆش دەکات فەڵەستینییەکان هەموو مافەکانیان بەدەست بهێنن". وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمەشی گوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: