تونێلێكی حەماس
ئاڤا دیجیتاڵ
چەند هەفتەیەكە جەنگی غەززە و بۆردوومان و هێرشی چڕی ئیسرائیل بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها لە 20% بۆ 40% ی تۆنێلەکانی حەماس زیانیان پێگەیشتووە و لەکارخراوون.
چیرۆکی سەرەکی: وێڕای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ، بەرپرسانی ئیسرائیل چەند جارێک جەختیان لە لەناوبردنی تەواوەتی حەماس کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەپێی خەمڵاندنەکان 80% ی تۆڕی تۆنێلەکانی حەماس پارێزراون و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: نزیکەی 80%ی تۆڕی تونێلەکانی حەماس کە لە ژێر کەرتی غەززەدان، دوای چەند هەفتەیەک لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنیان وەک خۆی ماوەتەوە و پارێزراون، ئەمەش ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیلی لە شەڕەکەدا ئاستەنگ کردووە. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمەی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلەوە بڵاوکردووەتەوە.
زانیاری زیاتر: لەکارخستنی ئەو تونێلانە، دەبێتە هۆی تاڕادەیەک بێبەشکردنی حەماس لە هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی، نەمانی حەشارگەیەک بۆ چەکدارانیان و ناوەندی بەرپرسەکانیان، بەڵام ئیسرائیل لەمەدا سەرکەوتوو نەبووە و بەپێی مەزەندەکردنی بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تا ئێستا تەنها لە نێوان 20% بۆ 40%ی تونێلەکان زیانیان پێگەیشتووە یان لەکارخراون، کە زۆربەیان لە باکووری غەززەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا 26 هەزار و 422 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و 65 هەزار و 87 کەسیش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی حەماس تۆڕی تۆنێلەکانیەتی کە زیاتر لە 300 میل لە ژێر کەرتی غەززە درێژدەبێتەوە، کە بەپێی مەزەندەی بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل زیاتر لە پێنج هەزار دەرگای جیاواز هەیە کە دەچنە سەر تونێلەکان، حەماس وەک حەشارگە و شوێنی ژیانکردنی چەکدار و بەرپرسانی خۆی و بارمتەکان، کۆگاکردنی چەک و پێداویستیی لۆجیستی و خۆراک بەکاری دەهێنێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: جەنگی ئیسرائیل و حەماس خەڵکێکی زۆری ئاوارە کردووە و زۆینەی خەڵکیش بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن. ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانیی خۆراک، هۆشداریی داوە و دەڵێت "بارودۆخی ناوچەکە بەرەو خراپتر دەچێت، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە غەززە ڕووبەڕووی مەترسیی برسیبوون بوونەتەوە و ڕۆژانە برسێتی زیاد دەکات.
باکگراوند: چەکدارانی حەماس لە حەوتـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر ئیسرائیل و نزیکەی هەزار و 140 کەسیان کوشت، کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیل بوون، نزیکەی 250 كەسی مەدەنیشیان بە بارمتە گرت، کە هێشتا نزیکەی 132یان لە غەززەدا ماون. دوای ئەم هێرشانە، ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی كرد "حەماس لەنێو دەبات"، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگ بەردەوامە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول