
ئاڤا دیجیتاڵ
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق "دەستخۆشی لە یاریزانانی عێراق کرد، کە هەموو هەوڵێکی خۆیانداوە" بەڵام لە بەرامبەر ئوردن شکستیان هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ئەوەی عێراق 2-3 لە بەرامبەر ئوردن شکستی هێناو ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا کرد و ئوردن گەیشتە قۆناغی هەشتەمی جامەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیايدا دەستخۆشی و پاڵپشتی بۆ یاريزانانی عێراق دەڕبری.
لێدوانی فەرمی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند "هەوڵدانی یاریزانەکانمان جێگای دەستخۆشین، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی و بنیاتنانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە یارییەکانی داهاتوودا بۆ بەرزکردنەوەی ناوی عێراق، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی بواری وەرزشی لە عێراق لە هەموو یاریە جیاوازەکاندا، لە پێناو ئەو دەستکەوتانەی کە شانازییان پێوە دەکەین، لەگەڵ تەواوی خۆشەویستی و هاندانم بۆ قارەمانە ئازاکانمان و هیوای بەختێکی باش دەخوازم بۆ ئەوان و بۆ بینەرە دڵسۆزەکانی عێراق کە سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان پاڵپشت و هاندەر بوون".
باکگراوند: هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن پێشتر تەنها یەکجار لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2015 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، لەو یارییەش عێراق توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە