خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات

وێنە: citizen

ئاڤا نیوز

 

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە زیادەرۆیکردن لە بەکارهێنانی خوێ، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بە ڕێژەی %41 زیاتر دەکات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: شارەزایانی بواری خۆراک لە سەنتەری تەندروستی گشتی لە زانکۆی ڤییەنا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە زیادەڕۆیان کردووە لە بەکارهێنانی خوێ لە خۆراکەکانیان، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە بە ڕێژەی %41 زیاترە بە بەراورد بەوانەی خوێ بە کەمی بەکاردەهێنن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەکە لە زانکۆی ڤییەنا ئەنجامدراوە، کە لە ماوەی 11 ساڵدا داتاکانی پشکنینی لە نێوان 471 هەزار و 144 کەسی پێگەیشتوو لە خۆگرتبوو، دەرکەوت ئەوانەی زیاتر خوێ بەکاردەهێنن ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەیان زیاترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ