لە سوید خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
لە سوید خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەڕێوەچوو

دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە- ap

ئاڤا نیوز


لە شاری ماڵمۆی سوید و لە پەراوێزی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی قۆناغی نمیچە کۆتایی فێستیڤاڵیی گۆرانیی یۆرۆڤیژن، خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەڕێوە چوو.


وێنە گەورەکە: هەزاران خۆپیشاندەر لایەنگریی خۆیان بۆ فەڵەستین و دژایەتیی خۆیان بۆ هێرشی ئیسرائیل دەربڕی. بەشێک لە خۆپیشاندەران داوای دەرکردنی نوێنەری ئیسرائیلیان لە فێستیڤاڵەکە کرد. 


زانیاریی زیاتر: گرێتا سونبێرگ، چالاکوانیی ناسراوی جیهانیی بواری ژینگە، چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە و پاڵپشتیی خۆی بۆ فەڵەستین نیشان دا.


باكگراوند: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززەی فەڵەستین بەردەوامە، تائێستا زیاتر لە 34 هەزار كەس كوژراون و دەیان هەزار كەسیش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ