ئاژانسی وزەی ئەتۆمی:لە دۆخی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕازی نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئایار

وێستگەیەكی ئەتۆمی ئێران- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئێران بەردەوام ئەوەی دوپات کردووەتەوە کە بە دوای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە نییە. بەڵام ڕاوێژکارێکی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دەڵێت "دەکرێت ئەم سیاسەتە گۆڕانکاریی بە سەردا بێت".
لێدوانی فەرمی: کەمال خەڕازی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵا و ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، ڕایگەیاند: "ئێران توانای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە، لە ئەگەری هەر جۆرە هێرش یان هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی، سیاسەتی ئەتۆمیی خۆی دەگۆڕێت."
لە لایەکی دیکەوە: ڕافائێل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: ئاژانس لە دۆخی ئێستای دۆسیەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕازی نییە و ئێران بە گوێرەی پێویست هاوکاریی ئاژانس ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2019، خامنەیی لە فەتوایەکدا ڕایگەیاند: "هەم درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و هەمیش هەڵگرتنی هەڵەیە، چونکە بەکارهێنانی حەرامە."
وێنە گەورەكە: ئەمریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئێرانیش ڕەتیدەكاتەوە نیازێكی وای هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت