لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ساڵی ڕابردوو 253 كەس لەلایەن داعشەوە كوژراون

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ساڵی ڕابردوو 253 كەس  لەلایەن داعشەوە كوژراون

ئاڤا دیجیتاڵ


ساڵی 2023 داعش لە سووریا 233 هێرشی كردووە و لەو هێرشانەدا 253 هاووڵاتی كوژراون، بەشی چاودێری و بەڵگەنامەی رۆژنامەوانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی  سووریا دەڵێت "هێرشەكان زۆربەیان لە ناوچە كوردنشینەكان بوون".


چیرۆكی سەرەكی :  لە سووریا و رۆژئاڤای كوردستان، ساڵی ڕابردوو، داعش 233 هێرشی كردووەتە سەر هاووڵاتیان و بنكە و بارەگاكانی هێزە كوردییەكان، بەهۆیەوە 253 هاووڵاتی كوژراون، 27یان منداڵ و 10 یان ژن بوون و زۆربەی هێرشەكانیش بۆسەر ناوچە دوورە دەستەكان و گوندەكان بوون.


لێدوانی فەرمی : بەشی چاودێری و بەڵگەنامەی رۆژنامەوانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، رایگەیاند " هێرشەكان زۆربەیان لە ناوچە كورد نشینەكان بوون، ئێستاش داعش مەترسیەكی گەورەیە و دەبێت هەموولایەك هەست بەو مەترسییە بكەن".


ئیدارەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  بەردەوام هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی داعش و دەڵێت "هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە ڕێکخراوەکە دەبەخشێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی نوێ".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ڕاگەیاندنی نەهێشتنی "داعش" لەلایەن  هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی پێشمەرگە و سووپای عێراق و هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە مانگی ئازاری 2019ەدا، دوێنی هێزەکانی هێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتێکی ئەمنییان ڕاگەیاند کە ئامانج لێی ڕاوەدوونانی شانەکانی داعش بوو لە کەمپی ئەلهۆل کە بە مەترسیدارترین کەمپ دادەنرێت.


ژمارەكان وادەڵێن: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوەکە لە 233 هێرشی كردووە.
46 لەو هێرشانە  بۆ هاووڵاتیان 103 هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و 66 هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و 18 هێرشیان بۆسەر میلیشكیانی نزیك لە ئێران بوون.


هێرشەكانی داعش بۆسەر بارهەڵگرە گوێزەرەوە گەورەكان لە لایەن داعشەوە زۆرترین قوربانیی هەبووە، ژمارەی کوژراوان لەو هێرشانەدا 176 هاوڵاتی بوون لەو ژمارەیەش  کە 124 پیاو و 18 ژن بوون و 34 کەسیش بریندار بوون.


باكگراوند: داعش رێكخراوێكی چەكدارییە لە ساڵی 2014 لە  سووریا و عێراق توانی مەودایەكی فراوان كۆنترۆڵبكات، بەڵام دوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی گەورە لە جیهاندا توانرا لە مانگی ئاداری2019 بە فەڕمی كۆتایی ئەو رێكخراوە رابگەیەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: