
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ پێداچوونەوە بە پێدانی چەک بە ئیسرائیل. ئیدارەی بایدن بیر لە هێواشکردن و تەنانەت وەستانی هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە، ئەمەش وەک دروستکردنی گوشار لە سەر حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردووە، کابینەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی تاوتوێکردنی بیرۆکەی پێداچوونەوەیە بە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل تا وەک کارتێکی گوشار لەسەر حکومەتەکەی ناتانیاهو بەکاریبهێنێت. کۆشکی سپی بەفەرمی داوای لە پنتاگۆن کردووە لێکۆڵینەوە لەم بژاردەیە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل داوای چەک و کەرەستەی سەربازیی زیاتری وەک بۆمب و مووشەکی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا کردووە.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئەمریکا چەندینجار بەشێوەی نهێنی داوای لە ئیسرائیل کردووە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە کەم بکاتەوە، بەڵام وەڵامدانەوەی ئیسرائیل جێگەی رەزامەندیی ئەمریکا نەبووە. ئێستا ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی کەمکردن یان وەستاندنی ناردنی چەک، حکومەتی ناتانیاهو ناچار بکات هێرشەکانی کەمبکاتەوە و رێڕەوەکانی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بکاتەوە.
باکگراوند: ئەمریکا لەهەوڵدایە لەڕێگەی نێوەندگیریکردن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست لە غەززە رابگەیێنرێت. هاوکات لە دانوستانەکانی لەگەڵ میسر و قەتەر و سعودیە بۆ هەمان مەبەست بەردەوامە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، شەڕ لە غەززە بەردەامە و ژمارەی کوژراوەکان 26 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە بانگەشەی "بایکۆتی ئابووری تورکیا" دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار