
ئاڤا دیجیتاڵ
بە پشتبەستن بە ڕەشنووسی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، چاوەڕوان دەکرێت ئەڵمانییەکان ماڵەکانیان بکەنە حەشارگەی بۆمبم و چەک لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە ئەوروپا.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەڵمانیا " پلانی جەنگی نهێنی" هەیە، بۆ خۆئامادەکردن لە ئەگەری روودانی شەڕێکی گەورە لە ئەوروپا، بۆ ئەمەش بۆمب و تەقەمەنی پێویست لە ماڵی هاووڵاتییە ئەڵمانییەکان حەشاردەدەن، تاوەکو لە کاتی روودانی ئەو شەڕەی " ئەڵمانیا پێشبینی دەکات" ئامادەبن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەکە بڵاویکردوونەتەوە، تەواوی ئامادەکارییەکانی "پلانی جەنگی نهێنی ئەڵمانیا" تا مانگی نیسانی ئەمساڵ تەواو دەبن.
هۆکارە زانراوەکان: ئەڵمانیا وەک سەنگەرێکی چالاکی گواستنەوەی چەک و کەرستە سەربازییەکانی شەڕ لە نێوا وڵاتاندا ناسراوە، نەک دەوڵەتێکی هێڵی پێشەوەی جەنگ. بەگوێرەی راپۆتەکەی بیڵد، سەربازەکانی ئەڵمانیا ئەرکی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێگاوبان و وێستگەی شەمەندەفەر و بەندەرەکانیان پێدەسپێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا 579 پەناگەی بۆمبی کارای هەیە، بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆمبەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا لە شوێنەکانی وەک ژێرزەمین و گەراجەکان دابنێن.
لێدوانی فەرمی: ڕالف تیسلێر، سەرۆکی دەزگای پاراستنی مەدەنی و هاوکاری کارەساتەکانی فیدراڵی، هۆکاری جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە " کات نەماوە بۆ دروستکردنی پەناگەی نوێ" بۆ هەڵگرتنی چەک و بۆمبەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار