پەرلەمانی عێراق خولی یاسادانان درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق خولی یاسادانان درێژ دەکاتەوە

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی خولی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراقە و پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیێنێت، لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، ماوەی یاسادانان درێژ دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی هەفتەیەک مۆڵەتی بە لایەنە سوننەکان داوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانگێک لە ماوەی یاسادانان دەدات".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەو مانگەی کە ماوەی یاسادانان درێژ دەکرێتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ئەمساڵ دەنگی لەسەر دەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ